جیهان.. زیاتر لە 25 ملیۆن توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

30/09/2020 جیهان

نەوا
لە سەرانسەری جیهاندا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبونەتەوە، 25 ملیۆنی تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەكانی ماڵپەری "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و هەرێمەكان، لە سەرانسەری جیهاندا 25 ملیۆن و 148 هەزار و 403 توشبوی كۆرۆنا بەسەر نەخۆشییەكەدا سەركەوتون.
ریزبەندیی ئەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین توشبوی كۆرۆنا تیایاندا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیەیە: لە هیندستان (پێنج ملیۆن و 187 هەزار و 825)، لە ئەمریكا (چوار ملیۆن و 648 هەزار و 683)، لە بەڕازیل (چوار ملیۆن و 135 هەزار و 88)، لە روسیا (952 هەزار و 399) و لە كۆڵۆمبیا (734 هەزار و 154) توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە لە چین سەریهەڵدا، دوای ئەوەی بە تەواوی جیهاندا بڵاوبوەوە، بوە پەتایەكی گشتگیر، تائێستاش لەسەرانسەری جیهاندا ژمارەی توشبوان 33 ملیۆن و 844 هەزار و 340 كەسی تێپەڕاندوە و زیاتر لە یەك ملیۆنێك و 12 هەزار و 660 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group