نه‌وا
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات له‌مساڵدا ئابوری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به رێژه‌ی 5% بچوك ببێته‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوه داراییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئابوری وڵاتانی رۆهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بگاته نزمترین ئاست له دوای ساڵی 1978ه‌وه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی داواشی له ولاتانی ناوچه‌كه كردووه، به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌رهاویشته و لێكه‌وته ئابورییه‌كانی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌های نه‌وت په‌نا بۆ چاكسازی و فره‌چه‌شن كردنی به‌رهه‌مهێنان ببه‌ن.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و سستبوونی جوڵه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی و هه‌رچه‌نده له‌به‌شێكی زۆری وڵاتان ژیان تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بووه‌ته‌وه و نرخی نه‌وتیش رووی له هه‌ڵكشان كردووه، به‌ڵام هێشتا ئابوری به‌شێكی زۆر له وڵاتان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می كۆرۆنا.