نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی دیكه رێككه‌وتوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستیفان بیگان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و نوێنه‌رانی گروپی مینسك به‌مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ڕ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كۆبوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، یه‌ریڤان و باكۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به قه‌ره‌باغ له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
گروپی مینسك له ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و روسیا پێكهاتووه و بڕیاره ئه‌و سێ وڵاته رۆژی پێتج شه‌ممه له جنێڤ كۆببنه‌وه و تاوتوێ راگرتنی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕی قه‌ره‌باغ و رازی كردنی ئه‌ریمینیا و ئازه‌ربایجان به دانوستان بكه‌ن.
پێشتر دوو جار به نێوه‌ندگیری روسیا ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ راگه‌یه‌نرابوو، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له ئه‌ریمیا و ئازه‌ربایجان یه‌كتریان به پابه‌ندنه‌بوون به راگرتنی شه‌ڕ تۆمه‌تبار كردبوو.
قه‌ره‌باغ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نین و سه‌ربه‌خۆییخوازانی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتگیری ده‌كرێن و ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه شاخاویه‌ی باشوری قه‌وقازیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
مانگی رابردوو شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیپێكرد و به سه‌دان كه‌س له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان كوژراون.
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ به قورسترین پێكدادانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له 26 ساڵی رابردوو داده‌نرێت.