نهوا
له وەزارەتی دارایی هەرێمهوه ئاشكرا دهكرێت، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ئەمساڵ دەکرێت.
ماڵپهڕی ئێن ئاڕ تی له زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمهوه بڵاویكردۆتهوه، "هەرچەندە داهاتی نەوت لەم مانگەدا درەنگتر گەیشتووەتە وەزارەتەکە، بەڵام داهاتەکانیان کۆکردووەتەوە و چاوەڕوانی ناوەڕاستی هەفتەن ئەگەر بەغدا پارەکەی نەنێرێت، ئەوا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن".
به وتهی سهرچاوهكه، "لە ئێستادا وەزیری دارایی بەرچاو ڕوونی تەواوی لەبارەی رێژەی لێبڕنی ئەم مانگەوە نییە، هاوکات، سەرۆکی حکومەتیش وەزارەتی دارایی راسپاردووە، کار بکەن بۆ دابەشکردنی موچەکە".
سەرچاوەکە ئاماژهی بەوهشکردوه، ئەگەر پارەکەی بەغدا لەم هەفتەدا نەگاتە هەرێم، ئەوا هەفتەی داهاتوو هەرێم بە لێبڕینی زیاتر لە 18% دەست بە دابەشکرنی موچە دەکات.
ئهمهش لهكاتێكدایه، بە درێژایی ئەمساڵ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم تەنها موچەی مانگەکانی1، 2، 3 و 9 یان وەرگرتووە.