پێنج ملیۆن دینار ده‌درێت به‌ كه‌سوكاری به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

28/11/2020

نه‌وا
وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر ده‌ڵێت، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆڕۆنا گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت، ئێستا قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی پارەکە دەستی پێ کردووە.
بژار مووسا وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر، به‌میدیای پارتی راگه‌یاندووه‌، "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ھەر کارمەندێکی کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بە کەسوکاری دەدرێت".
وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر وتیشی: ''ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە وەکو قۆناغی یەکەم دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە پارەکە وەردەگرن''.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group