نه‌وا
ژنێك به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ندكردووه، له‌لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 70 ساڵانه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه له‌و كاته‌وه‌ی ته‌مه‌نی كوڕه‌كه‌ی ده ساڵ بووه، له‌ماوه زیندانی كردووه.
ئه‌و ژنه كه دانیشتووی ده‌وروبه‌ری ستۆكهۆڵمه دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشكه‌وتووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ژنێكی خزمیان سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كردووه و كوڕه‌كه‌ی بینیوه كه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و خزمه‌یان ئه‌و ژنه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵی له‌ده‌ستداوه و منداڵی دووه‌می بووه، ناوی منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر منداڵه تازه له‌دایكبوه‌كه‌ی داناوه و به‌هۆی له‌ده‌ستدانی منداڵی یه‌كه‌می زۆر هه‌ستیار بووه له سه‌ر به‌خێوكردن و پاراستنی منداڵی دووه‌می و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه نه‌یهێشتووه بچێته خوێندنگه.
له‌ئێستادا ئه‌و كوڕه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دایكیشی ده‌ستبه‌سه‌ره و پۆلیسیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و باره‌وه.