نه‌وا
له شارێكی باشوری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئۆتۆمبێلێك 17 كه‌سی كرد به ژێره‌وه.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، له شاری تریه‌ر ئۆتۆمبێلێك چووه‌ته سه‌ر شۆسته و 17 كه‌سی كردووه به ژێره‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه لانی كه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سیش برینداربوون و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه و تائێستا نازانرێت به ئه‌نقه‌ست ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كردووه به ژێره‌وه یان ته‌نها به‌هۆی هه‌ڵه‌وه بووه.
پۆلیس داوای له هاوڵاتیان كردووه كه سه‌ردانی ناوه‌ندی شاره‌كه نه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه به‌رده‌وامه.
تریه‌ر كه‌وتوه‌ته 200 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای فرانكفۆرت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 110 هه‌زار كه‌س و زێدی كارل ماركس فه‌یله‌سوفی ناوداری ئه‌ڵمانیه.