عێراق.. نۆ كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

17/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی، له‌ كۆی ئه‌و نۆ حاڵه‌ته‌ی مردن سێ حاڵه‌ت له‌ كه‌ركوك و سێ حاڵه‌تیش له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، 645 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆمار كراون و هه‌زار و 531 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا زیاتر له‌ 608 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، كه‌ رێژه‌ی 93.6%ی تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 12 هه‌زار و 944 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group