نه‌وا
به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال هه‌شت پله‌دار و سه‌رباز و هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوی سه‌رده‌می داعشه‌وه گیانیانله‌ده‌ستدا.
روداوه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی كانونی دوه‌می 2021 بوو له گوندی شهرائح-ی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ر له نه‌ینه‌وا.
ناتق حه‌جی عه‌لۆ، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال به سایتی كه‌ركوك ناوی راگه‌یاندووه، "تیمی ئه‌ندازیاری هه‌ڵگرتنه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی نه‌ته‌قێنراو، وه‌ك هه‌ر رۆژێكی تر چونه‌ته ئه‌و گونده و ژماره‌یه‌ك مین و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتۆته‌وه، به‌ڵام دواتر به خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی ناوبراو كاتێك مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان خراونه‌ته ناو ئۆتۆمبێلێكی پیكئابهوه تا له شوێنی هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان دوربخرێنه‌وه و بته‌قێنرێنه‌وه، له‌وكاته‌دا، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن مینه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه به تیمه‌كانی سوپادا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌و روداوه‌دا هه‌شت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا، كه حه‌وتیان له تیمی ئه‌ندازیاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌ر به سوپا بون و ئه‌ویتر مه‌ده‌نییه".
روداوه‌كه دوو برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ناتق حه‌جی عه‌لۆ باسی له‌وه‌شكرد، له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه، پله‌دارێكی سوپای تێدایه به‌ناوی موقه‌ده‌م روكن حه‌یده‌ر عادل عهركهوازی، كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی لیوای 73ی پیاده‌ی سوپای عیراقه و خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه له ناوچه‌ی شهرائح موقه‌ده‌م روكن حه‌یده‌ر عادل و دوو سه‌ربازی دیكه له‌كاتی راییكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا گیانیانله‌ده‌ستداوه.