نه‌وا
به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و كاركردنی به‌شێكی به‌رچاو له‌فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت له‌كه‌رته‌كانی دیكه‌دا، به‌شێك له‌چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكی ناڕه‌زاییان ئاڕاسته‌ی داواكاری گشتی سلێمانی كرد.
ئه‌و چالاكوانانه له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسییدا داوایانكرد كاركردنی فه‌رمانبه‌رانی حكومی له‌پله‌ی (6 تا 1) سنورداربكرێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه فۆرمی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندا پڕكردوه‌ته‌وه كه‌نابێت له‌یه‌ك كاتدا له‌چه‌ند شوێنێك كاربكه‌ن.
ئه‌و چالاكوانانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی فۆرمه‌كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه موچه‌كانیان كه‌مه و پله‌ی فه‌رمانبه‌ریان له‌خور پله‌ی شه‌شدایه ده‌توانن كاربكه‌ن له‌كه‌رتی تایبه‌ت ، به‌ڵام له‌ئیستادا به‌هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری حكومی له‌كه‌رتی تایبه‌ت و ناوبازاردا كارده‌كه‌ن.
ئه‌و چالاكوانانه باسیان له‌وه‌شكرد، به‌وهۆیه‌وه به‌ده‌یان هه‌زار گه‌نج كه‌ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانن بێ كار ماونه‌ته‌وه بۆیه داوایانكرد له‌رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه به‌دواداچون بكرێت و ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت.