نه‌وا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌دات له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه گرێبەستی فەرمانبەرانی شارەوانی بۆ ساڵی 2021.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، كه واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی له‌سه‌ره، بڕیار دراوه بە نوێکردنەوەی گرێبەستی 717 کارمەندی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر.
لە نووسراوەکەدا هاتووه، هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو، نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ، واتە لە 1/1/2021ەوە تاوه‌كوو 31/12/2021 دەبێت، به‌و مه‌رجه‌ی هیچ مووچەی دیكه‌یان نەبێت و لە دەوامكردنیش بەردەوام بن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی نوسراوێكی تر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە 20/1/2021 فەرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دەرکردووە و بڕیاره هەفتەی داهاتوو مامەڵەی نوێکردنەوە بۆ کارمەندەکان بکرێت.