وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

24/01/2021

نه‌وا
یەكەمین كۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی 2021 لە وەزارەتی دارایی هه‌رێم بەڕێوەچوو و به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، "بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و بۆ یەكەمجارە لە هەرێم داهات و خەرجی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021".
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێمدا هاتووه‌، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد و ئەمرۆیەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو". 
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.
به‌ گوێره‌ی را گه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group