نه‌وا
وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئاماده‌كردنى ماده خۆراكیه‌كانى نێو فۆڕمى خۆراكى بۆ هاوڵاتیان له‌مساڵدا به‌دابینكردنى پاره‌وه به‌سته‌وه‌و ده‌ڵێت: حكومه‌تى عێراق پاره‌یه‌كى باشى دابینكردوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
عه‌لا جبورى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه، ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ى ساڵى 2020 له دابینكردنى ماده خۆراكیه‌كانى فۆڕمى خۆراك هه‌بوو به‌هۆى كه‌مى ته‌رخانكردنى پاره‌وه بو كه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
رونیشیكرده‌وه، حكومه‌تى عێراق بڕه پاره‌یه‌كى باشى بۆ ئه‌مساڵى فۆڕمى خۆراك ته‌رخانكردوه و په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه پاڵپشتى خۆى راگه‌یاندوه بۆ دابینكردنى پاره‌ى پێویست بۆ به‌شه خۆراك .
وه‌زیرى بازرگانى عێراق وتیشى ، به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى ئابورى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى كار پێكهێنراوه بۆ باشكردنى فۆڕمى خۆراك و گه‌یاندنى به‌شه خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ن و ئه‌و خێزانانه‌ى له‌خواره‌وه‌ى هێڵى هه‌ژارین ، كه یان راسته‌وخۆ بڕى پاره‌كه‌یان پێده‌درێت یان به‌شه خۆراكى مانگانه.