به‌شیر حه‌داد: چه‌كه‌كانی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراون

25/02/2021 عێراق

نه‌وا
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغدا وەرگیران.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، باسی له‌وه‌كردووه‌، ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌، چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغدا وەرگیران.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان كردوە.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو به‌غدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی 268 ملیار دینار وه‌ك نیوه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2016.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group