نهوا
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی پەتاکە.
ئەنگێلا مێرکڵ لە چاوپێكهوتنێكدا رایگهیاند، کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2020دا، سیستمی تەندروستیی ئەڵمانیا رووبەڕووی بارودۆخێکی لەناکاو ببووەوە، ئاماژەی بەوەیشکرد کە لهئێستادا ژمارەی هەوکردنەکان زۆر کەمترە و رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆی کۆرۆنای نوێوە کەمیکردووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا، باسی لەوە کرد کە دەکرێت بیر لە هەنگاو بە هەنگاو کەمکردنەوەی رێکاریەکانی دژبە کۆرۆنا بکەنەوە و وتی: ''ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو نەبێت کەمکردنەوە رێکاریەکان ئاسان دەبێت. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کە ئێستا رەنگە سێیەم شەپۆل دروست ببێت، دەچینە قۆناغی نوێی پەتاکەوە. ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی لە بەریتانیا سەریهەڵدا توندترە و شوێنی ئەو ڤایرۆسە دەگرێتەوە کە سەرەتا سەریهەڵدا. ئێستا پێویستە بەژیریی و بەوریاییەوە بەرەوپێش بچین بۆ ئەوەی شەپۆلی سێیەم وانەکات پێویست بکات بە داخستنی هەموو ئەڵمانیا''.
ئەنگێلا مێرکڵ باسی لەوەکرد کە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە بەتەواوی ماوەی چەند مانگێک دەخایەنێت و جهختی كردهوه، كه: ''ئەگەر ڤاکسینەکان کاریگەرییان هەبێت، کۆمپانیاکان وەک ئەوەی بەڵێنیان پێداوین بەرهەمبهێنن و رەوانەی بکەن، ئەوا لە دوای چهند مانگێك زۆر نزیك دهبینهوه له بهرگریی رێكخراوی جەستەیی''.