واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ عێراق راگه‌یه‌نرا

25/02/2021 عێراق

نه‌وا
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، رۆژی شه‌ممه‌ یەکەم قۆناغی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا دەگاتە عێراق کە زیاتر له‌ سێ ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لەلێدوانێکدا ئاشكرای كرد، قۆناغی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بڕه‌كه‌ی سێ ملیۆن و 400 هەزار ژەمە ڤاکسینە رۆژی شەممەی داهاتوو لەوڵاتی چینەوە دەگاتە عێراق، هەروەها  قۆناغی دووەمی ڤاکسینەکە رۆژی دووشەممە دەگات و بانکی ناوەندیش تێچوی دابینکردنی ڤاکسینەکەی لەئەستۆگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتنی ڤاکسینەکە لەچوارچێوەی پڕۆژەی کۆڤاکسی سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانییە بۆ رەوانەکردنی ملیارێک ڤاکسین بۆ 92  دەوڵەتی هەژار و داهاتی مام ناوەند.
پێشتر سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندبوو، بۆ كڕینی 16 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین بڕی 169 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته‌ كۆڤاكس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group