نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له دابه‌زین و زیاتر له 1%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداو و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته خوار 63 دۆلارى ئه‌مریكى.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان له بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتى خاوه‌وه، نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین و به‌شێكى تر‌ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا، خاوى برێنت 1.41%ى نرخه‌كه‌ى واتا 90 سه‌نتى تر دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیل به 62 دۆلار و 79 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها نرخى خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى 1.45%ى نرخه‌كه‌ى واته 88 سه‌نتى تر‌ى له‌ده‌ستدا و یه‌ك به‌رمیل هاته خواره‌وه بۆ 59 دۆلار و 76 سه‌نت، به‌ڵام خاوى ئۆپێك سه‌ره‌ڕاى له‌ده‌ستدانى به‌شێكى نرخه‌كه‌ى گرانتر ده‌فرۆشرێت و به‌رمیلێك به 64 دۆلار و 37 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
شاره‌زایانى ئابوریى هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ ئه‌گه‌رى رێكه‌وتنى رێكخراوى ئۆپێك بۆ زیادكردنى ههنادرهى نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر زیادكردنى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى رۆژانه كۆببنه‌وه.