نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و فڕۆكه عێراقییه‌ى كه هه‌ڵگرى ئه‌و ڤاكسینه‌یه وڵاتى چین به‌خشیویه‌تى به‌عێراق گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه عێراقییه‌ى كه ڤاكسینى چینى دژ به ڤایرۆسى كۆرۆناى هه‌ڵگرتوه، به‌ره‌به‌یانى رۆژى سێشه‌ممه گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
باڵیۆزخانه‌ى چین رایگه‌یاند، ڤاكسینه چینیه‌كه، دیارى گه‌لى چینه بۆ گه‌لى عێراق و بڕه‌كه‌ى 20 هه‌زار ژه‌مه و به‌فڕۆكه تایبه‌ته‌كانى هێڵى ئاسمانى عێراق له‌چینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ عێراق.
پێشتر حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق و باڵیۆزى چین له‌به‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر هێنانى دوو ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینى سینۆفازم به‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ عێراق .