نه‌وا
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: به‌پێى داتاكان كاریگه‌رى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا ده‌ستیان كردوه به ده‌ركه‌وتن و كۆتایى ئه‌مساڵ حاڵه‌ته‌كانى مردن و چونه نه‌خۆشخانه كه‌مده‌بنه‌وه.
مایكڵ رایان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى فریاگوزارى رێكخراوه‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: كاریگه‌رى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا له جیهاندا ده‌ستیان كردوه به ده‌ركه‌وتن و كاریگه‌رى دانان له‌سه‌ر په‌تاكه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: ناواقعییه ئه‌گه‌ر بڵێین تا كۆتایى ئه‌مساڵ په‌تاى كۆرۆنا كۆتایى دێت، به‌ڵام ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان و چونه نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆى په‌تاكه‌وه كه‌مده‌بێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه تیدروس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا هه‌فته‌ى رابردو زیادى كرد، ئه‌وه‌ش دواى 7 هه‌فته له به‌رده‌وام كه‌مبونه‌وه‌ى، زیادكردنه‌كه جێى نیگه‌رانییه به‌ڵام چاوه‌ڕوان كراویشه.