سه‌ربڕه‌كه‌ى داعش ده‌ستگیر كرا

08/03/2021 عێراق

نه‌وا
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقى ئاشكرایكرد: به‌رپرسى پێشوى شانه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كانى رێكخراوى داعش كه‌ پێى ده‌وترێت "عاشور زه‌باح" ده‌ستگیر كراوه‌.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كان كه‌ ناوى "عاشور نعێمی"یه‌، له‌ ناوچه‌ى دۆلاره‌ له‌ باشورى به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ناوبراو به‌ "عاشور زه‌باح" ناسراوه‌ و به‌رپرسى شانه‌ى له‌سێداره‌نه‌كانى رێكخراوى داعش بوه‌ له‌ به‌ناو ولایه‌تى فه‌لوجه‌ و فیرقه‌ى یه‌رموك.
ده‌زگاكه‌ جه‌ختیله‌وه‌شكروه‌ته‌وه‌: نعێمى كه‌ له‌ چه‌ندین كارى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان تێوه‌گلاوه‌، دواى پلانێكى وردى هه‌واڵگرى توانراوه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group