نه‌وا
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگره له‌وه‌ی توركیا 30 هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری سه‌ربازی له جۆری " ATAK" بفرۆشێت به پاكستان.
ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا روونیكرده‌وه، به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌نقه‌ره ناتوانێت ئه‌و فڕۆكانه بفرۆشێته پاكستان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر زۆره ئیسلام ئاباد ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه له چین بكڕێت.
له مانگی (ته‌مموزی 2018دا پاكستان و توركیا رێككه‌وتبوون، ئه‌نقه‌ره 30 هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی بفرۆشێته پاكستان و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی چه‌كفرۆشتنی توركیا داده‌نرێت و به‌هاكه‌ی 1.5 ملیار دۆلاره.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كی ئێس 400ی له روسیا كڕیوه، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندووه.