ئێران سنورداركردنی هاتوچۆی گه‌شتیارانی له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق درێژكرده‌وه‌

11/04/2021 عێراق

نه‌وا
حكومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاری سنورداركردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق تاوەكو 20ی نیسانی 2021 درێژكراوەتەوە.
حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سنورەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندوە، بڕیاری سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تاوەكو 20ی نیسانی 2021 درێژكراوەتەوەو سنورەكان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، تا ئه‌و كاته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵەتی نیشتەجێبونی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە، رێگەیان پێدەدرێت لە سنورەكانەوە گەشت بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group