وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە داڕمانی پڕۆسەی تەندروستی دەدات

13/04/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دامەزراوە تەندروستیەكان لەتوانایاندا نەماوە توشبوی زیاتر وەربگرن و هەڵسوكەوت لەگەڵ دۆخەكە بكەن.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەگەر هاوڵاتیان بەردەوامبن لە پابەندنەبون بەرێنمایەكانی خۆپارێزی و گوێ‌ بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی نەدەن، پڕۆسەی تەندروستی نیشتیمانی روبەڕوی هەڕەشە دەبێتەوە و ژمارەی توشبوان و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە و توانای ئەوەمان نابێت هەڵسوكەوت لەگەڵ بارودۆخەكە بكەین.
لەبەیاننەمەكەدا وەزارەتی تەندروستی رونیشیكردوەتەوە، باشترین رێگاچارە بۆ بەرگریگرتن لە كۆرۆنا پابەندبونە بە رێنمایە خۆپارێزییەكان و بەستنی ماسك و شۆردنی دەستەكان و دوركەوتنەوە لە كۆڕ وكۆبونەوەكان هەروەها وەرگرتنی ڤاكسین ، و داوا لەهاوڵاتیان دەكات پەلەبكەن بەزوترین كات لەبنكەكانی تەندروستی خۆیان بكوتن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group