توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 155 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

05/05/2021 جیهان

نەوا-
ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا 155 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 3 ملیۆن و 200 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometersی جیهانی، رۆژی چوارشەممە 5ی ئایار، ژمارەی توشبوانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا 155 ملیۆن كەس تێپەڕاندوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 33 ملیۆنی لە ئەمریكایە و نزیكەی 21 ملیۆنیشی لە هندستان، دواتر بەڕازیل بە نزیكەی 15 ملیۆن و فەرەنسا بە نزیكەی 6 ملیۆن و توركیا نزیكەی 5 ملیۆن توشبوو دێن، روسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیاش لە پلەی 6 تا 10ی ریزبەندییەكە دەبینرێن.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، لەو ژمارە توشبوە نزیكەی 133 ملیۆن توشبوو چاكبونەتەوە، هەروەها زیاتر لە 3 ملیۆن و 243 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەرچی عێراقە بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 24 دەبینرێت و زیاتر لە یەك ملیۆن و 86 هەزار توشبوی تۆماركردوە، هەروەها تائێستا زیاتر لە 15 هەزار و 600 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 993 هەزار كەسیش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group