نه‌وا
حكومه‌تی سعودیه سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حه‌جی ئه‌مساڵ و بڕیاره به‌م نزیكانه كۆتا بڕیار له‌و باره‌وه بدات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كه حكومه‌تی سعودیه تاوتوێی ده‌كات، بریتیه له‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی ساڵی پار ته‌نها رێگه به هاوڵاتیانی سعودی بدرێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
ئه‌گه‌رێكی دیكه دانانی مه‌رجی ته‌مه‌ن و وه‌رگرتنی ڤاكسینه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری له حه‌جی ئه‌مساڵدا بكه‌ن.
تائێستا ئه‌وانه نه‌بوونه بڕیاره و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
ساڵی رابردوو به هۆی كۆرۆناوه حكومه‌تی سعودیه رێگه‌ی نه‌دا هاوڵاتیانی بیانی به‌شداری له مه‌راسیمی حه‌جدا بكه‌ن و ته‌نها رێگه‌ی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هاوڵاتیانی سعودی دا كه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی خۆپارێزی به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌دا بكه‌ن.