نه‌وا
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عێراق به نیازه ناوی سێ كاندید پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران بكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان دیاریبكات وه‌ك كاندیدی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
جه‌واد موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان سێ كه‌س وه‌ك جێگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێكیان بدات و وه‌ك وه‌زیری نوێی ته‌ندروستی ده‌ستبه‌كاربێت.
وتیشی، ئه‌و سێ كاندیده له كه‌سانی پسپۆڕ ده‌بن و دیاریكردنیان به‌دور ده‌بێت له پشكپشكێنه‌وه و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به زوترین كات یه‌كێكیان له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دیاری بكرێت و له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێبدرێت.
دوابه‌دوای رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی نزیكه‌ی 200 كه‌س، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی له كاره‌كه‌ی راگیرا و دواتر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و رۆژی سێ شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نیشاندرا.