نەوا-
لە دژی كوژرانی چلاكوانێكی مەدەنی لە كەربەلا، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی لەو شارە و لە ناسریە بەڕێوەچوو.
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە ئیهاب ئەلوەزنی چالاكوانی مەدەنی كەربەلا لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی دوو چەكداری ماتۆڕ سوار كوژرا.
بەهۆی كوژرانی ئەو چالاكوانەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە كەربەلا و ناسریە بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەكان لەو دوو شارە گرژی تێكەوت و بەشێك لە رێگا سەرەكیەكان و پردەكانی ناو ئەو دوو شارە داخران.
لەدوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019ەوە تائێستا ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی عێراق لە لایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كراونەتە ئامانج.