عێراق رۆژانە 305 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە

19/06/2021 عێراق

نەوا-
ئەمریكا لە میانی هەفتەی رابردوودا، 305 ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا لە عێراقەوە هاوردەكردووە.
میدیاكانی عێراق لەسەر بنەمای ئامارێكی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە لە میانی هەفتەی رابردوودا ئەمریكا رۆژانە، پێنج ملیۆن و 892 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا لە هەشت وڵاتەوە هاوردەكردووە.
بەپێی ئامارەكە لە میانی ھەفتەی رابردوودا هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا، زیادی كردووە و گەیشتووەتە 305 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و هەروەها هاتووە:"دوو هەفتە لەمەوبەر، هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا، گەیشتبووە 137 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا".
بەم پێیەش ئەمریكا لە دوای هەر یەك لە كەنەدا، مەكسیك، روسیا و سعودیە زۆرترین بڕی نەوتی لە عێراقەوە هاوردەكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group