فەتح: پیلانگێڕی دەرەكی دژی هاوپەیمانێتیەكەمان هەیە

17/10/2021 عێراق

نەوا-
زەینەب موسەوی پەرلەمانتار لەسەر پشكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، هاوپەیمانێتیەكەی رووبەڕووی پیلانگێڕی دەرەكی بووەتەوە، چونكە لایەنی بەرگریكارە لە حەشدی شەعبی لەناو پەرلەماندا.
زەینەب موسەوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، پیلانگێڕییەكی دەرەكی لە پشت دزینی دەنگەكانی هاوپەیمانی فەتحەوە هەیە، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەو لایەنەیە كە لەناو پەرلەماندا پشتگیری حەشدی شەعبی دەكات.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە رەتدەكەینەوە، بەڵگە هەیە كە دەنگەكانمان لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمییەوە دزراوە.
ئەو پەرلەمانتارە هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوەش كردووەتەوە، هاوپەیمانێتییەكەی رێگەی یاسایی بۆ تانەدان لە شەرعیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group