فۆڕبس: ئەوروپا لەبەردەم قەیرانێكی مەترسیداردایە

17/10/2021 جیهان

نەوا-
گۆڤارێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، ئەوروپا خۆی خستووەتە بەردەم كەڵبەی قەیرانێكی بێ پێشینە و هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە هاوشێوەی ساڵی حەفتاكانە كە تێیدا وڵاتانی عەرەب هەناردە كردنی نەوتیان وەستاند.
گۆڤاری "فۆڕبس"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەوروپا لەبەردەم كەڵبەی قەیرانێكی بێ پێشینەدایە و كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە كەرتی ئابوریی تێپەڕاندووە و لەوانەیە كاریگەری سیاسی و كۆمەڵایەتی مەترسیداریشی هەبێت، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت چووەتە 84 دۆلار و ماوەی 5 ساڵە ئەو نرخەی نەبینیوە، هەروەها نرخی غاز پێنج هێندەی بەرزبووەتەوە، ئەو هۆكارانەش دەبنە هۆی ئەوەی ئەوروپا خەڵوزی پیس لەبری غاز بەكاربهێنێت، ئەوەش پلانی گواستنەوەی ئەوروپا بۆ وزەی سەوز دوادەخات.
بەپێی راپۆرتەكە، هۆكاری قەیرانەكە ئەوەیە بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر وزە نرخ بەرزبووەتەوە، هەروەها گۆڕانكارییەكی توندی كەشوهەوا هەیە و شەپۆلی گەرمای توند و زستانی درێژ و سەخت، ئەوەش سەرەڕای ناجێگیری لە بازاڕی دابین كردنی وزە.
لای خۆیەوە سامر موسا شارەزای ئابوریی باسی لەوە كردووە، ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا ئێستا هۆكاری ئەوەی هەیە بەهۆی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەكەی ئاهەنگ بگێڕێت، پێشتر ناوبراو باسی لەو زیانانە كردووە كە ئەوروپا بەهۆی سزاكانی سەر وڵاتەكەی بەخۆی دەگەیەنێت.
ئەو شارەزا ئابورییە پێشی وایە، ئەوروپا لەنێوان چەكوش و سندناندایە، ئەوەش بەهۆی كەمی غازی سروشتی و میسال لە بازاڕەكانی جیهاندا، هەروەها دوو سەرچاوەی سەرەكی دابین كردنی غازی لەدەستداوە ئەوەش لەكاتێكدایە یەدەگی غازەكەی رووبەڕووی كەمبوونەوەیەكی زۆر بووەتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایان، قەیرانەكەی ئەوروپا هاوشێوەیە ئەو قەیرانەیە كە تووشی بوو ئەو كاتەی حەفتاكانی سەدەی رابردوودا وڵاتانی عەرەبی هەناردە كردنی نەوتیان بۆ ئەوروپا وەستاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group