مەحما خەلیل: قۆناغێكی هەستیار لەبەردەم عێراقدایە

17/10/2021 عێراق

نەوا-
مەحما خەلیل پاڵێوراوی دەرچووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا دەڵێت، قۆناغێكی هەستیار لەبەردەم عێراقدایە و پێویستی بەوەیە هێزە سیاسیەكان ئارامبن و یەكگرتوویی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بپارێزن.
مەحما خەلیل لە بەیاننامەیەكدا باسی لەوە كردووە، هەڵبژاردنی ئەمجارە پاكترین هەڵبژاردن بووە و نوێنەرایەتی ئیرادەی تەواوی گەلی عێراقی كرد بەهەموو مانایەكییەوە و توانای خەڵكی بۆ هەڵبژاردنی دروست پیشاندا.
رونیشیكردووەتەوە، ئەمڕۆ عێراق لەبەردەم قۆناغێكی هەستیاردایە و لەسەر هەموو كوتلە سیاسیەكان پێویستە ئارامبن و یەكگرتوویی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بپارێزن، هەروەها بە جدی بیر لە پاراستنی سەروەری عێراق بكەنەوە و رێگەنەدەن ئەوانەی هەوڵی تێكدانی دەدەن و ئەو هێزانەی لە دەرەوە هاتوون كۆنترۆڵی توانا و ئیرادەی بكەن.
ئەو پاڵێوراوە دەرچووە كە زۆرترین رێژەی دەنگی پارێزگای نەینەوای هێناوە وتوشیەتی، كوتلە سیاسیەكان لە گفتوگۆدان بۆ پێكهێنانی حكومەت كە پێویستە لە هەموو حكومەتەكانی پێشوو جیاوازتر بێت، ئەم حكومەتە پێویستە حكومەتی خزمەتگوزاری بێت و ئاگاداری مافەكانی گەلی عێراقی بێت، بەتایبەتی كەمینەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group