لە سنورەكانی عێراق – سوریا بازرگانێكی گەورەی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرا

17/10/2021 عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرای كرد، لە سنورەكانی نێوان عێراق – سوریا بازرگانێكی گەورەی مادە هۆشبەرەكان لە بۆسەیەكدا بە 17 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری كە باسیان لەوە دەكرد هەوڵ هەیە بڕێكی زۆر حەبی هۆشبەر لە سوریاوە بهێنرێتە قەزای قائم، رێوشوێنی پێویستە گیرایەبەر.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، تیمێكی كار لە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی پێكهێنرا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی یاسایی تیمەكە چونە قەزاكە و بۆسەیەكی توندوتۆڵیان دانا.
بەپێی بەیاننامەكە، تیمەكە توانییان دوو كەس دەستگیر بكەن كە یەكیان بازرگانێكی گەورەی مادە هۆشبەرەكانە، 93 هەزار حەبی هۆشبەر كە دەكاتە 17 كیلۆگرامیان پێبوو، دواتریش بەپێی یاسای مادە هۆشبەرەكان رێوشوێنی یاسایی دژیان گیرایەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group