نەوا
کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان و راگەیاندنی ناوی
پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکان پێویستی بە 20 رۆژە.
لەو بارەوە عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی
راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن لە ماوەی سێ رۆژدا سکاڵا و تانەکان وەردەگرێت و دواتر لە ماوەی حەوت رۆژدا
ئەنجومەنی کۆمسیاران وردبینی بۆ تانەکان دەکەن و پاشان دەستەیەکی دادوەری لە ماوەی
10 رۆژدا بە سکاڵا و تانەکاندا دەچنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەگەر دەستەی دادوەری بڕیاربدات لەسەر سەرلەنوێ جیاکردنەوەی دەنگەکانی
وێستگە یان بنکەیەک، کۆمسیۆن پێوەی پابەند دەبێت و لە حاڵەتێکی لەو جۆرەشدا تەنها دەنگەکانی
ئەو سندوق و وێستگانە جیادەکرێنەوە کە سکاڵایان لەسەر بووە.
وتیشی دوای
ئەو قۆناغانە، ئەنجامەکان و ناوی کاندیدە دەرچووەکان بە مەبەستی پەسەند کردنیان
رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێن.
رۆژی شەممە
کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد،
ئەو ئەنجامانە شایەنی تانەلێدانن و پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکان لە دەسەڵاتی
دادگای فیدراڵیدایە.