"عیراق و ڤێنزوێلا دەچنە پاڵ ئێران"

18/06/2018 جیهان

نەوا

ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، عیراق و ڤێنزوێلاش دەچنە پاڵ ئێران دژی بڕیاری ئۆپیك بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئاژانسی "بلومبێرگ" لەزاری "حسێن كازمیپور" نوێنەری ئێران لەرێكخراوی ئۆپیك بڵاویكردووەتەوە: ڤێنزوێلا و عێراق دەچنە پاڵ ئێران و دەیانەوێت پلانی زیادكردنی بەرهەمێنانی نەوتی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك شكستپێبهێنن، كە سعودیە و روسیا پشتگیری دەكەن.
هەروەها كازمیپور، دەڵێت: بازاڕی نەوت لەئێستادا زۆر باشەو پێویستە ئۆپێك لەسەر بڕیارەكانی بەردەوام بێت، هەروەها پێویستمان بەوە نییە كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هێور بكەینەوە.
نوێنەری ئێران لەرێكخراوی ئۆپیك تەئكیدیش دەكاتەوە، ئەگەر سعودیەو روسیا بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكەن ئەوا پێویستی بە دەنگی هەموو ئەندامانە، ئەگەر بێتو بەتەنها ئەو كارە بكەن ئەوە پێشێلكردنی رێككەوتنەكانە.
روسیا و سعودیە دەیانەوێت رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل رۆژانە زیاد بكەن و پێشتریش دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لە رێكخراوی ئۆپیك گرتبو و تۆمەتباری كردبو بە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group