حكومەتی عیراق خاوەن بڕوانامەكانی باڵاو تەندروستی دادەمەزرێنێت

28/06/2022 عێراق

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راگەیاند: لەكۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنەكەدا كە بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوە چەندین بڕیاریان دەركردوە.
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بەوەكرد لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە كە لەدوو ساڵی رابردودا حكومەتی عیراق بە بارودۆخێكی نائاساییدا تێپەڕیوە بەهۆی ئەو قەیرانانەی دوچاری وڵات و جیهان بۆتەوە.
راشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی زیاتر لە 169 ملیار دینار بۆ دامەزراندنی پیشە تەندروستییەكان و  دامەرزاندنی دەرچوە یەكەمەكانی زانكۆكان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.
هەر لەبارەی بڕیارە گرنگەكانی حكومەتی عیراق حەسەن نازم وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاریداوە بە دەستگیرۆییكردنی وەزارەتی تەندروستی بەبڕی 45 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی چاودێری وردی منداڵانی نەبەكام، هەروەها سەپاندنی رەسمی گومرگی لەسەر كاڵا هاوردەكان بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group