نەتەوەیەكگرتووەكان : دۆخی كامپی هۆل لە ئەوپەڕی مەترسیدایە

29/06/2022 جیهان

نەوا-
كامپی هۆل كە بڕیاربوو كامپێكی كاتی بێت، بەدۆخێكی زۆر مەترسیدار تێپەڕ دەبێت،  ورۆژانە حاڵەتی كوشتن تێیدا ڕوودەدات. 
لەو بارەیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكی نوێدا ئاشكرایكردووە، لە 18 مانگی رابردوودا زیاتر لە 100 كەس لە كامپی هۆل كوژراون .  
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە پێشتر چەندین جار بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی دۆخی مەترسیداری ئەو كامپەی شاری حەسەكە هۆشداری بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە و داوای لێكردوون هاوڵاتیەكانیان بگەڕێننەوە و بارگرانی سەر هەسەدە سووك بكەن. 
ئەوەش هاتوە كە لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە 106 كەس لەنێو كامپی هۆلدا كوژراون.  
كامپی هۆل لە لایەن هەسەدەوە بەڕێوەدەبرێت و بووەتە بارگرانییەكی درێژخایەن بەسەر شانی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە كە لە ئێستا نزیكەی 56 هەزار كەس لە كامپەكەدان و زۆربەیان هاوڵاتی سووری و عیراقین، كە هەموویان كەسوكاری چەكدارانی پێشووی داعشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group