هێڵی ئاسمانی عیراق: فڕۆكەمان بەناچاری نەنیشتۆتەوە

29/06/2022 عێراق

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رەتیكردەوە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیان بە ناچاری نیشتبێتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەبارەی ئەو هەواڵەی گوایە یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق كە بەرەو بەیروتی پایتەختی لوبنان گەشتیكردوەو بە ناچاری نیشتۆتەوە دورە لە راستیەوە.
راشیگەیاندوە، راستی روداوەكە بەو شێوەیەیە كە فڕۆكەكە كاتێك گەشتی ئەو وڵاتەی هەبوە لەفڕۆكەخانە هەڵنەفڕیوە بەڵكو گەشتەكەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتوەو فڕۆكەیەكی تر ئامادەكراوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، گۆڕینی فڕۆكەكە بەهۆی هەبونی كێشەی هونەرییەوە بوە كە بۆتە هۆكاری دواكەوتنی گەشتیاران لەو گەشتەیاندا بۆ لوبنان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group