پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بەكرێدانی خانوبەرە تاووتوێ دەكات

05/07/2018

نەوا

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئاسایی لە رۆژی دووشەممەی داهاتودا، كە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت.
لە بانگهێشتەكەدا ئەوەخراوەتەڕو، كە كۆبونەوەكە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 9-7-2018 بەڕێوەدەچێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش بریتییە لە خوێندنەوەی بیرۆكەیەك سەبارەت بە (كێشەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران)، سەرەڕای گفتوگۆكردن لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك كە بریتین لە: پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای بەكرێدانی خانوبەرە، پڕۆژەیاسـای هەمواری یاسـای رێگا گشتییەكانی هەرێمی كوردستان، پڕۆژە بڕیاری تەملیككردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە سنوری شارەوانییەكان، گفتوگۆكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە).


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group