دروستكردنی یەكەم وەجبەی شوقەی كرێنشینان و كەمدەرامەتان دەستی پێكرد

26/09/2022

نەوا-
دروستكردنی یەكەم وەجبەی شوقەی كرێنشینان و كەمدەرامەتان دەستی پێكرد و دەستەی وەبەرهێنانیش ئاشكرای كرد، لە قەزای عەینكاوەوە دەستی پێكردووە.
دەستەی وەبەرهێنان بڵاویكردووەتەوە، شەوی 25ی ئەیولی 2022، د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەكە بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم دەستپێكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنشینانی كریستیانەكانی قەزای عەینكاوە راگەیاند.
رونیشكراوەتەوە، ئامانجی پرۆژەكە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونە تاوەكو هاوڵاتیان و كەمدەرامەتان بتوانن ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
دەستەی وەبەرهێنان رونیشیكردووەتەوە، پرۆژەكە 3 جۆر یەكەیە، 80 مەتری بە پێشەكی 4 هەزار دۆلار و 100 مەتری بە پێشەكی 5 هەزار دۆلار و 120 مەتری بە پێشەكی 6 هەزار دۆلار، دواتر بە قیستی 15 ساڵ پارەی یەكەكە دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group