نه‌وا
شاره‌زایانى به‌ریتانى هۆشدارى له‌سه‌ر چۆنێتى لێنان و هه‌ڵگرتنى برنج ده‌ده‌ن و ئاشكرایده‌كه‌ن، گه‌رمكردنه‌وه‌ى برنج زیانێكى زۆرى هه‌یه.
زانایانى بوارى خۆراك له دامه‌زراوه‌ى "هیلس سبان" بڵاویانكردۆته‌وه، دواى لێنانى برنج ته‌نها یه‌كجار رێگه‌پێدراوه به گه‌رمكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته برنج دواى یه‌ك كاتژمێر له‌لێنانى، بخرێته فێنككه‌ره‌وه و هه‌ڵگیرێت، ئه‌ویش نابێت زیاتر له 24 كاتژمێر له فێنككه‌ره‌وه‌دا بێت.
فیۆنا هانتر، یه‌كێك له‌و زانایانه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوه، ده‌ڵێت "برنج زۆرجار هه‌ندێك به‌كتریای تێدایه، كه پێى ده‌وترێت "باكیلۆس سیرۆس" و ته‌نانه‌ت دواى لێنانیش ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و به‌كتریایه‌ش هۆكارى ژه‌هراویبونه.
به‌پێى وته‌كانى ئه‌و زانایه، پێویسته برنج له‌بڕێكى زۆر ئاودا لێبنرێت، بۆئه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى زه‌رنیخ تێیدا له‌ناوبچن، هه‌روه‌ها پێویسته پێش لێنانى له‌ناو بڕێكى زۆر ئاودا بۆ ماوه‌ى شه‌وێك دابنرێت، به‌وه‌ش 80%ی ده‌بێته‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى توشبون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه، كه به‌هۆى برنجه‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بن.