ژمارەی قوربانیەكانی لافاوەكەی ژاپۆن گەیشتە 64 كەس

08/07/2018 جیهان

نەوا


ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن بڵاویكردەوە، ژمارەی قوربانیانی زریان و لافاوەكەی وڵاتەكەیان گەیشتۆتە 64 كەس.


بەرپرسانی ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایانكرد، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی رووی لە ژاپۆن كردووە، لە چەندین ناوچە زەوی رۆچوە و ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیش لەسەربانی تەلارەكان گیریان خواردوە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، هەرگیز پێشتر بارانی لەو جۆرە لە ژاپۆن نەباریەوە، بارودۆخەكە زۆر مەترسیدارە.


لەلایەكی دیكەوە دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكانی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بەهۆی زریان و لافاوەكەوە ژمارەی قوربانیەكان بەرزبۆتەوە و تائێستا 64 كەس گیانیان لەدەستداوە و 50ی دیكەش بێسەروشوێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group