نه‌وا
راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، رۆژی 25ی ته‌مووز توانراوه پێنج تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستگیر بكرێن كه یه‌كێكیان ژنه.
باس له‌وه‌شكراوه، چوار له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی (س، ج) له‌دایكبوی ساڵی 2001 و (م، ع) له‌دایكبوی ساڵی 1998 و (م، ئـ) له‌دایكبوی ساڵی 2002و (ر، ك) له‌دایكبوی ساڵی 2002، چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆریان له‌ماڵاندا ئه‌نجامداوه‌و دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، تۆمه‌تباری پێنجه‌م كه ژنه‌و ناوی (ی، ئـ)ه، به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستاشدا هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و دۆسیه‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری نه‌هێشتنی تاوان.