نه‌وا - سالم سه‌لیم
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى له كه‌ركوكدا هه‌یه و ده‌شڵێت "ته‌حه‌داكانى به‌رده‌م كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، وا ده‌خوازێت هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كده‌نگبن له‌و ناوچانه‌دا".
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له لیستى برایه‌تى به رادیۆى نه‌واى وت "دۆخى ئێستاى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى دیكه، واده‌خوازێت یه‌كێتى و پارتى له یه‌كتر نزیكببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و ناوچانه‌و هه‌روه‌ها كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا".
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا دوپاتیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى له كه‌ركوك پێكه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن رێگرى بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارى و كاره نایاساییانه‌ى دژى ماده‌ى 140 ئه‌نجامدراون له‌م دۆخه‌دا".