نه‌وا
سه‌رۆكی ئۆفیسی تاوان و مادده هۆشبه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سته‌ملێكراوانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ زۆرینه‌یان منداڵ و لاون، ده‌شڵێت "هه‌موومان به‌رپرسیارین به‌رانبه‌ر رێگریكردن و وه‌ستاندنی بازرگانییكردن به مرۆڤه‌وه و لێپرسراوین له پاراستنی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م منداڵان و سه‌لامه‌تی و تواناكانیان".
له رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانییكردن به مرۆڤه‌وه، یوری فێدۆتۆڤ سه‌رۆكی ئۆفیسی تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان و لاوان به‌هۆی قه‌یران و پێكدادانه‌كانه‌وه، كه‌وتونه‌ته نێو تۆڕی ئه‌و كه‌سانه‌ی قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵ و لاوانه‌ی به‌بێ خێزانه‌كانیان كۆچ ده‌كه‌ن، مه‌ترسی له‌سه‌ریان زۆر زیاتره.
وتوشیه‌تی "گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كاریگه‌ر دژی بازرگانییكردن به مرۆڤه‌وه ته‌نها له رێگه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی منداڵان و لاوان و ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌وه ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌ربكرێت".
یوری فێدۆتۆڤ تیشكی خستۆته‌سه‌رئه‌وه‌ی ئۆفیسی تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌و وڵاتانه ده‌كات، كه له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤه‌وه، كارده‌كه‌ن.