نه‌وا
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕی RT، له پاش ئه‌وه‌ى پڕۆفیسۆرێكی زانكۆى هۆنگ كۆنگ، پۆلیس له هه‌واڵى دیارنه‌مانى ژنه‌كه‌ى ئاگادارده‌كاته‌وه، كه گوایه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت خۆی كوشتویه‌تی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پۆلیسی هۆنگ كۆنگ پاش گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان، به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات و پاش ئه‌وه‌ى لێكۆڵه‌ران له كامێراى چاودێرى ده‌بینن ژنه‌كه به هیچ جۆرێك ماڵه‌وه‌ى به‌جێنه‌هێشتوه، به‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر پرۆفیسۆره‌كه زیاد ده‌بێت و ئۆفیسه‌كه‌ى ده‌پشكنن. له‌وكاته‌دا جانتایه‌كى گه‌شتكردن ده‌دۆزنه‌وه كه جه‌سته‌ى ژنه‌كه‌ى تێدایه.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، ده‌ركه‌وتوه پاش ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى به وایه‌رى كاره‌با خنكاندویه‌تى، ته‌رمی ژنه‌كه‌ی له‌ناودا شاردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ى بۆته ئاسانكارى بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمی ژنه‌كه، بڵاوبونه‌وه‌ى بۆنێكى ناخۆش بووه له ئۆفیسه‌كه‌یدا.