نه‌وا
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی توندیان گرتوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئومێد بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به هیچ جۆرێك واژۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامێك ناكه‌ن كه ساخته‌كاری تێدا كرابێت، شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت، رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆدوای ده‌نگدانن و ترسی راسته‌قینه‌ی ساخته‌كاری له‌و ماوه‌یه‌دایه كه ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له میانی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان"ی رادیۆ نه‌وا، ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌رێم وتی: بۆ متمانه‌دان به هاوڵاتیان و بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئومێد نه‌بن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه ئه‌و وه‌رقه‌ی كه ده‌نگی پێده‌درێت، كۆپی ناكرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بنكه‌كانیشیان له 7 هه‌زار بنكه‌وه بۆ كه‌متر له شه‌ش هه‌زار بنكه كه‌مكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان بتوانن به كه‌مترین نوێنه‌ره‌وه چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
وتیشی: فۆڕمێكیان بۆ بنكه‌كان دروست كردووه به ناوی فۆڕمی ژماره 53 كه فۆرمی بنكه‌یه و هه‌موو وێستگه‌یه‌ك ئه‌خرێته سه‌ر بنكه‌كه و له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چاو‌دێر و به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌كان ئاماده ده‌بن و واژۆ ده‌كرێت و هه‌مان فۆڕم ده‌شدرێته قه‌واره سیاسیه‌كان، واته قه‌واره‌ی سیاسی ده‌توانێت به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زار و 260 فۆڕم له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێردا ئه‌نجامه‌كانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان بزانێت و كۆمسیۆن ناچاره ئه‌و فۆڕمه‌یان پێبدات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و فۆڕمه رونیشیكرده‌وه، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه به به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت وێنه‌ده‌گیرێت و ده‌نێردرێته‌وه بۆ كۆمسیۆن و پێویستیشه وێنه‌كه به گروپ بگیرێت و هه‌م فۆڕمه‌كه ده‌ربچێت هه‌م كه‌سه‌كان و شوێنی وێنه‌كه‌ش شوێنی كاركردنیان بێت، دواتریش فۆڕمێكی تر وێنه ده‌گیرێت كه پێویسته رێكخه‌ری بنكه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌موچاوی خۆیدا وێنه‌كه بگرێت، "بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نكۆڵی نه‌كات له‌وه‌ی فۆڕمه‌كه ئه‌و نه‌یناردووه یان ده‌ستكاری كراوه".
پرسی رێگری كردن له ده‌ستوه‌ردانی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كان له ئیش و كاری كۆمسیۆن، یه‌كێكی تره له رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن و له‌و باره‌وه بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم وتی: له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیارمان داوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێك ناوی ده‌رچووبێت، هه‌ر كارێكی هه‌بێت پێویسته كاری خۆی بكات، ئایا له‌سه‌ر سندوقه، ئایا له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه یان به‌ڕێوبه‌ره یان هه‌ر كارێكی تر، به‌هۆی ئه‌وه‌شی كه قوتابخانه‌كان له‌ئه‌ستۆی به‌ڕێوبه‌ره‌كان ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی ده‌رگاكان بكاته‌وه و هاوكاری تیمه‌كانی كۆمسیۆن بێت له رووی كارگێڕیه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كان بۆیان نییه ده‌ستوه‌ردان له هیچ وه‌رده‌كاریه‌كی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌ری هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ناوی له‌وانه‌دا نه‌بوو كه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه دیاری كراون، بۆی نییه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
پرسی گواستنه‌وه‌ی سندوق و په‌ڕاوه‌كانیش یه‌كێكیتره له‌و بابه‌تانه‌ی گۆڕانكاری تێداكراوه و له‌ورووه‌شه‌وه ئیسماعیل خورماڵی وتی: پێشتر به بارهه‌ڵگرێك سه‌رجه‌م سندوق و فۆڕم و كه‌ل و په‌له‌كان كۆده‌كرانه‌وه و هه‌ندێك جار له‌به‌ره‌به‌یانیدا بارهه‌ڵگره‌كه ده‌گه‌یشته بنكه‌كان، به‌ڵام بۆهه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ل و په‌ل پێداویستیه‌كان بۆ دوو جۆری هه‌ستیار و ناهه‌ستیار دابه‌شكراون، كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م كه له رۆژی ده‌نگداندا به‌كارهاتوون و ناهه‌ستیارن له‌وێ جێده‌هێڵرین و رۆژی دواتر ده‌گوازرێنه‌وه، بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سندوقی ده‌نگدان و په‌ڕه‌ی ده‌نگدان و فۆڕمه‌كان كه له یه‌ك دوو سندوقدا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه، رێكخه‌ری وێستگه‌كه ده‌توانێت ئۆتۆمبێلێك به‌كرێ بگرێت و راسته‌وخۆ بیگوازێته‌وه بۆ ناوه‌ندی پارێزگا و نوێنه‌ری قه‌واره‌كان و چاودێره‌كانیش ده‌توانن یاوه‌ری بن تا ده‌گاته پارێزگا و كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌نگدانی "VIP " و ده‌نگدانی نه‌خۆش و زیندانیان نامێنێت و كۆی ئه‌و رێوشوێَنه توندانه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئومێد ده‌كه‌ن ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری هه‌بێت و هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت له پرۆسه‌ی دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ خه‌ڵك.
ئیسماعی خورماڵی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه، گه‌رنتی ده‌ده‌ن كه كاره‌كانیان بێ خه‌وش ده‌بێت و له سه‌دا هه‌زار واژۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامێكی ساخته ناكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئومێد جاف شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردن هه‌ر له‌میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان وتی: ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كۆمسیۆن باسی ده‌كات، تایبه‌تن به دوای ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره، ئه‌و هه‌شت كاتژمێره‌یه كه تیایدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به تایبه‌تی كێن ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی پاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری هه‌ڵبژاردن داواشی له هاوڵاتیان كرد، كه مافی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی خۆیان به‌كاربهێنن و بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و وتی: هه‌رچی رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان زیاتربێت، رێژه‌ی ساخته‌كاری كه‌مده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان كه‌م بێت، پێش بینی ده‌كات كه به رێژه‌ی 30% بۆ 40% ده‌نگه‌كان ساخته بكرێن.