نه‌وا
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی، سبه‌ینێ ئاسمانی هه‌ولێر ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كانی له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له هه‌ندێك كاتی جیادا.
هه‌روه‌ك له سلێمانی ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه ئاسمانی دهۆك و كه‌ركوك له‌نێوان ساماڵ و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری باران بارین نییه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتوه "به‌داخه‌وه له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا پڕوپاگه‌نده‌ی روودانی لافاو له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبۆته‌وه، كه بێ گومان (هیچ)ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی زانستی بۆ نییه، چونكه مه‌حاڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێستاوه بزانرێ ئاخۆ ئاستی باران بارین و سروشتی زستانی ئه‌مساڵ و هه‌ر هه‌موو ساڵێك به شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته بزانرێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویداوه شیكردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بووه له هه‌واڵێكی زانستی په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرجار به داخه‌وه چه‌ندینجاره ئه‌و هه‌ڵانه دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شێكیش له هاووڵاتیان به‌شدارده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایانه".
هه‌روه‌ها تكا له به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌وا چه‌ند كارمه‌ندێك به سانایی و بێ به‌دواداچوونی ورد‌و وه‌رگرتنی راوبۆچوونی كه‌سانی پسپۆڕ‌و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار، هه‌واڵ و پێشهات و رووداو و دیارده سروشتییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه بێگومان ده‌بێته‌هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و دڵه‌ڕاوكێ و نانه‌وه‌ی كه‌شێكی نائارام له‌نێو هاووڵاتیان و ونبوونی هه‌موو راستی و بنه‌ما زانستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بێته‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی رای گشتی به‌و ده‌زگایانه.