نه‌وا
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حسێن كاندیدی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بایكۆتی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان شكاند و ڕایگه‌یاند هیچ كه‌س و هێزێك ناتوانێت له خزمه‌تكردن بیوه‌ستێنێت و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
ئه‌و كاندیده‌ی هاوپه‌یمانی له رێی فه‌یسبوكی خۆیه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه نوسیویه‌تی "بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ده‌ستخستنی پۆست، ویستیان ئه‌و رێگای خزمه‌ته‌مان لێ دابخه‌ن".
جهختیشیكردۆتهوه، هیچ كه‌س و هێزێك ناتوانێت له‌خزمه‌ت بیوه‌ستێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا راگه‌یاندوه.
پێشتر دوو كاندیدی ده‌ڤه‌ری بادینانی هاوپه‌یمانی به‌هه‌مانشێوه بایكۆتیان شكاند و دهستاینكردوه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانیش رێی پێداون به‌وپێیه‌ی هه‌موو مه‌رجه یاساییه‌كانیان ته‌واو كردوه.