نه‌وا
ئه‌یمه‌ن شممه‌رى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در، ده‌ڵێت "پێدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌كورد دابه‌شكارى و تائیفه‌گه‌رى نییه، به‌ڵكو سیستمى فیدراڵى پۆسته ته‌شریفیه‌كانى داناوه بۆ كه‌مینه‌كان وه‌ك پاراستنى باڵانسى كۆمه‌ڵایه‌تى".
شممه‌رى به‌ماڵپه‌ڕى غه‌دپرێسى وتووه: سروشتى سیستمى فیدراڵى وایه پۆسته ته‌شریفیه‌كان بدرێت به كه‌مینه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنى باڵانسى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌عیراقدا، پۆستى سه‌رۆك كۆمار حكوم ناكات و هیچ به‌ڕێوه نابات، ده‌سه‌ڵاته‌كانى ته‌شریفین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هێزه كوردیه‌كان له‌سه‌ر د.به‌رهه‌م ساڵح رێكه‌وتون وه‌ك كاندیدى پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌ش بژارده‌ى ئه‌وانه و له‌سه‌ر كوتله سیاسیه‌كان پێویسته رێزى بگرن، سائیرونیش هیچ كێشه‌یه‌كى نییه له‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كى ناسراو و خاوه‌ن رێز ببێته سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت "وه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌ڵك تێگه‌یشتون، پۆستى سه‌رۆك كۆمار دابه‌شكارى تائیفى نییه، دابه‌شكارى له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانه واته دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه پێكنه‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، كه سه‌ربه حزبه سیاسییه‌كان نه‌بێت".
هه‌روه‌ك ئه‌یمه‌ن شممه‌رى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو كوتله‌ى بنیاتنان و چاكسازى هه‌یه بۆ دیاریكردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق ئه‌وه‌ش به‌پێى كاته ده‌ستورییه‌كان ده‌بێت.