نه‌وا
فاتیح دۆنمه‌ز وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ده‌ڵێت "له چه‌ند مانگی داهاتوودا، كه‌شتی فاتیح بۆ گه‌ڕان و پشكنین به دوای نه‌وتدا، ده‌ستده‌كات به یه‌كه‌م گه‌ڕان و پشكنین له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا".
دۆنمه‌ز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، بونیان له ده‌ریاكانیاندا له رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن به‌هێزتر كردوه. ده‌شڵێت "له میانی چه‌ند مانگی داهاتودا، كه‌شتی فاتیح بۆ گه‌ڕان و پشكنین به دوای نه‌وتدا، ده‌ستده‌كات به یه‌كه‌م گه‌ڕان و پشكنین له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه، رێگه ناده‌ن هیچ پرۆژه‌یه‌ك كه توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێت، له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ببێته ئه‌مری واقع.